بەهۆی چاڤی-یەوە، مێسی گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

لیۆنێل میسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی تایبەت، جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بەوێنەوە بڵاویکردووەتەوە، لیۆ مێسی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێک کە بۆ یادی لەدایکبوونی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ڕێكخرابوو، بەسەردانێک گەیشتووەتە شاری بەرشلۆنە.

لە خوان، یاخود ئاهەنگە تایبەتەکەدا جۆردی ئەلبا، سێرجیۆ بوسکێتس ئامادەبوون، مێسی وەک هاوڕێیەک لەلایەن ڕاهێنەرە ناوازەکەی کەتەلۆنیاوە بانگهێشتکراوە.

ئەوەش یەکەمین گەڕانەوەی لیۆ مێسی-یە بۆ یانەی بەرشلۆنە، دوای ئەوەی لە هاوینی 2021 ئیدارەی یانەکەی دەستبەرداریبوون پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە بکات.

بابەتی پێشتر

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بە سێ ڕێگە دەتوانێت ڤینیسیۆز بکاتە باشترینی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share