لە ناحیەی سیدەكان بۆمبێك بە هاوڵاتییەكدا تەقییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین بڵاویكردووەتەوە، لە ناحیەی سیدەكان بۆمبێك بە هاوڵاتییەكدا تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارە لە ناوچەی گردەقەلی سنووری گوندی شیوانی سەر بە ناحییەی سیدەكان بۆمبێكی پێدا تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، دوای ڕووداوەكە لە لایەن كەسوكارەكەیەوە بە برینداری گەیەندراوەتە بنكەی تەندروستیی دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی فریاكەوتنی ئیدارەی سۆران كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share