گاری کاسپارۆڤ، یاریزانی بەناوبانگی ڕوسیی شەترەنج، هۆشداری بە وڵاتانی خۆرئاوا دەدات، بەوەی ڕێگری لە پوتین بكەن ئۆكرانیا داگیر نەكات، ئەگەر نا هەڕەشەكانی سەردەكێشێت بۆ بەكارهێنانی ئەتۆم.
کاسپارۆڤ، سەرۆکی ئێستای دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤ (HRF) و پاڵەوانی پێشووتری جیهان لە یاریی شەترەنجدا، هۆشداریی بە وڵاتانی خۆرئاوا دا، “ڕێگەدان” بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بە وێرانکردنی ئۆکرانیا، مەترسیی ململانێی جیهانی و ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی زیاد دەکات.
پاڵەوانە ڕووسییەكە وڵاتانی خۆرئاوای تۆمەتبارکرد بەوەی دەیانەوێت “بگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسوودەبەخشی گەندەڵییەکەی خۆیان، كە بریتییە لە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی و سەپاندنی سزای لاواز و قسەی سەرزارەکی لەبارەی دیموکراسییەوە و پاشانیش بانگێشتکردنی پوتین بۆ داڤۆس و کۆبوونەوەکان”.
زیاتر لەوەش دەڵێت، “ئێستا پرسی ئۆکرانیا هەڵوێستی خۆرئاواییەكانی ئاشکراکردووە، چونکە كیێڤ نایەوێت بە هێواشی بەرەو دۆڕان بڕوات، یان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت بدۆڕێت و دەیەوێت براوە بێت. درۆن و چەکی دوورمەودا بدەن بە ئۆکرانیا، تا بتوانێت لە سەرچاوەی کێشەکە بدات و خەڵکەکەی بپارێزێت. ئۆکرانیا هی پوتین نییە، بۆیە چیدی وا مەمەڵەی لەگەڵدا مەکەن”.
کاسپارۆڤ پێشتر بەرەی یەکگرتووی سڤیلی پێکهێناوە و بووەتە ئەندامی “ڕوسیاکەی تر”، کە هاوپەیمانییەکە دژایەتیی سیاسەت و بڕیارەکانی پوتین دەکات و هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤیشە.