گۆڕی پیاوێک دەدۆزرێتەوە کە هەزار ساڵ لەمەوپێش پیشەی توێکاریی کردووە

شوێنەوارناسان لە پەرستگایەکی باکووری پێرو گۆڕی توێکارێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا.

کارلۆس ئێلێرا زانای شوێنەوارناسی ڕایگەیاند، “گۆڕێکمان دۆزیوەتەوە کە هی کەسایەتییەکە ڕۆڵی پزیشکی توێکاریی گێڕاوە و لەناو ئەو كۆمەڵە مرۆڤەدا ژیاوە كە بە سیکانییەكان ناسراون، مێژووی گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا”.

ئێلێرا کە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانیی کەلتووریی سیکانییەکانە بۆ “فرانس پرێس”ی ڕوونکردووەتەوە، “کەسایەتییەکە لە نەشتەرگەریی کەلـلەسەردا پسپۆڕ بووە، ئامراز و ئامێرەکانیشی تایبەتبوون بە نەشتەرگەریی کەلـلەسەر”.

ئەو گۆڕەی دۆزراوەتەوە ماسکێکی ئاڵتوونی و خشڵێکی گەورەی برۆنزییشی تێدابووە لەو ڕۆژگارەدا خەڵک لە سنگیانیان بەستووە و چەندین پارچەی دیکەش هەبوون کە ئاماژەن بۆ بەرزیی پێگەی کۆمەڵایەتیی کەسەکە.

لەنێوان شمەکە دۆزراوەکاندا چەقۆ و نەشتەری نیمچەبازنەیی هەن، هەروەها دەرزی و چەند چەقۆیەکی دیکەش کە دەسکەکانیان تەختەن.

خەڵکانی سیکانی کە بە “لامباییک”یش ناسراون، لە ساڵانی نێوان 700 و 750ی زایینیدا دەرکەوتوون و تا ساڵی 1375 ماونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: دانیشتنی شەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سەرناگرێت

بابەتی دواتر

گاری کاسپارۆڤ: ئۆکرانیا موڵکی پوتین نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share