میسر 3 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەرگرت

محەمەد موعیت، وەزیری دارایی میسر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بڕی سێ ملیار دۆلارمان لە بانکی نێودەوڵەتی وەرگرت”، ئەوەش لە چوارچێوەی پاکێجێکی 20 ملیار دۆلاری کە پێشتر راگەیەندرابوو.

هەفتەی رابردوو حکومەتی قاهیرە رایگەیاند، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ زیادکردنی بڕی قەرزەکانیان بۆ هەشت ملیار دۆلار، لە کاتێکدا پێشتر سێ ملیار دۆلار بووە.

هەروەها میسر داوای یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری لە سندوقی بەردەوامی ژینگەیی سەر بە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە کە دەدرێت بەو وڵاتانەی داهاتیان کەم و مامناوەندە.

لە کۆتایی مانگی شوباتیشدا میسر رێککەوتنێکی وەبەرهێنانی لەگەڵ ئیمارات بۆ پەرەپێدانی شاری رەئس ئەلحیکمەی سەر دەریای ناوەڕاست راگەیاند و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا 35 ملیار دۆلار بدرێت بە قاهیرە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: تەرمێک لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی رەمەزان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share