ناسا بۆ نەورۆزی 2024 پڕۆژەی هەیە

بۆ ساڵی 2024 ناسا پڕۆژەیەکی تایبەت بە نەورۆزی دەبێت و بەپێی “پێوانە گەردوونی و ئەستێرەناسییەکان، لەسەر ئاسمانی هەولێری پایتەخت ساڵی کوردی دەگۆڕدرێت” بۆ ساڵێكی نوێ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، د. فەرەیدون کەریم شارەزووری پڕۆژەیەکی ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و پڕۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناسادا بەڕێوەدەچێت و “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەسازیدایە بۆ ئەنجامدانی گەورەترین نەورۆزی جیهانی” لە ساڵی 2024دا.

لە هەمان ڕاگەیەندراودا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی نەورۆزی ئەمساڵی لە “گەلی کورد و ئازادیخوازانی کورد” کرد و ڕاشیگەیاند، ساڵی 2024 لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی “گەورەترین نەورۆزی جیهانی” بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گلەییەكانی خەڵك لە شوێنی خۆیاندان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس بەسێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی بەرامبەر مۆناکۆ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو خۆڵبارینی سووك لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share