(ڤیدیۆ) پاریس بەسێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی بەرامبەر مۆناکۆ تۆمارکرد

لەچێوەی کێبڕکێکانی خوولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی بەرامبەر بە مۆناکۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خوولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەیاریگای “لویسی دووەم” بووە میوانی یانەی مۆناکۆ، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مۆناکۆ لە خوولەکەکانی 25، 68، 84 لەلایەن وسام بن یەدر (دوو گۆڵ)، کیڤن فۆلاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سان جێرمان بە 65 خاڵەوە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 بەردەوامبوو. هەروەها یانەی مۆناکۆ بە 44 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگەی خۆی کردەوە.

بابەتی پێشتر

ناسا بۆ نەورۆزی 2024 پڕۆژەی هەیە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: با ئەم نەورۆزە بکەینە ڕۆژی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share