نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان دەکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم  لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە، گفتۆگۆیان سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر شەنگال و پرسی ئاوارەکان و چەند بابەتێکی دیکە کرد، نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی هەرێمی بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان دەربڕی.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دواین ڕێککەوتنی هەرێم و عێراقیان لەبارەی شەنگال و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێکرد”.

سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتى هەرێم و فیدراڵەوە بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال، هەردوولا هاوڕابوون کە ڕێککەوتنەکە گرنگە و هاوکارى و هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندارەکانى دەوێت بۆ ئەوەى بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، “.

ڕاگەیەنراوەکە دەڵێت، “نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان پشتگیرى لە گەڕانەوەى خۆویستانەى ئاوارەکانى عێراق بۆ شار و ناوچەکانیان دەکەنەوە و ڕوونى کردەوە بەڕێوەبردنى کەمپەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى وەک پەروەردە و تەندروستى و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکانى دیکە، تێچوویەکى زۆر لەسەر هەرێمى کوردستان دەکەون”.

باسلەوەشکراوە کە دەبێت زەمینەسازیى دروست لەڕووى دابینکردنى ئارامى و ئاسایش و خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ گەڕانەوەى خۆویستانەی ئاوارەکان بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا، تەورێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان حکومەت پارە دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاشکرایکردووە، بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پارە دەداتە وەزارەتی…
Total
0
Share