ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك بازرگان و دەڵاڵ ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ‎بە بڕیاری دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ كە بە ڕێكاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵكی گشتییەوە كردووە دەستگیركراون، دەیان لێپرسراو و فەرمانبەری دامەزراوە كارگێڕییەكان و چەندین كەسیش كە وەك بریكار و دەڵاڵی زەوی و زار مامەڵەی نایاساییان ڕاییكردووە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ‎بە بڕیاری دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ كە بە ڕێكاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵكی گشتییەوە كردووە دەستگیركراون و لەلایەن ھێزەكانمان بە ھەماھەنگی لەگەل ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ڕێوشوێنی پێویستی بۆ وەرگیراوە و دەستگیركردنیان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا بەردەوامدەبین لە دەستگیركردنی ھەموو ئەوانەی لەسەر بەرژەوەندیی گشتی و مافی خەڵك پۆستەكانیان بۆ كاری نایاسایی قۆستووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ، “بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە ئەو ‎كەسانەی بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە پۆست و دەسەڵاتی خۆیان لە فەرمانگە حكومییەكان بۆ كاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەكان و ڕەوشتی بەرزی فەرمانبەری بەكارهێناوە و لە بەرامبەر ڕەشوە مامەڵەی خەڵكی تریان تێپەڕاندووە و چەندین دۆسیەی زەوی و زار و موڵكی گشتییان لە دەرەوەی یاسا بەركارەكانی ھەرێم داگیركردووە، بەكرێگیراوبوون و لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا ئەو كارانەیان ئەنجامداوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیرەكەی سەدر ڕێبەرەكەی بە مارادۆنا دەشوبهێنێت

بابەتی دواتر

"ئاگرێكی ئاڵۆز" چەندین فرۆشگە و خواردنگە دەسووتێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share