بەهۆی تەقەكردنەوە لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتێكی ئەمریكا كەسێك كوژرا و 10ی دیكە برینداربوون.
میدیاكانی ئەو وڵاتە لە زاری بەرپرسانی پۆلیس و دەسەڵاتدارانی ناوخۆییەوە ئاماری قوربانیانیان بڵاوكردەوە و ئاشكرایانكرد ڕووداوەكە لە شاری دوماس-ی ویلایەتی ئەركانزاس بووە.
پێشانگاكە ساڵانە تایبەت بە خستنەڕووی ئۆتۆمبێل ئەنجامدەدرێت.