ڕوسیا لە دوو شاری ئۆكرانیا شەڕی ڕاگرت

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە هەردوو شاری ماریۆپۆل و ڤۆلنوڤاخا، كە دەكەونە باشووری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، شەڕی ڕاگرت.

وەزارەتەكە دەڵێت، هەنگاوی ڕاگرتنی شەڕ لەو دوو شارە بۆ كردنەوەی ڕێڕەوی مرۆییە، بۆ دەرفەتدان بە هاوڵاتییان بۆ چوونە دەرەوەیان، شەڕڕاگرتنەكەش لە كاتژمێر 10:00ی ئەم بەیانییە بەكاتی مۆسكۆ (هاوكاتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان) چووەتە بواری جێبەجێكردن.

كردنەوەی ئەو ڕێڕەوە مرۆییانە دوای ڕێككەوتنی هەردوو لایەنی ئۆكرانی و ڕوسی دێت لەسەر ئەو پرسە، لە میانی گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی نێوانیان.

وەك ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دەڵێت، لەگەڵ لایەنی ئۆكرانی لەسەر ئەو ڕێگایانە ڕێككەوتوون كە هاوڵاتییانی مەدەنی بەكاریدەهێنن بۆ خۆدەربازكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share