خانمی یەکەمی پێشووتری ئەمریکا کۆچیدوایی کرد

رۆزالین کارتەر خانمی یەکەمی پێشووتری ئەمریکا و هاوسەری جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.

بنکەی کارتەر بڵاویکردەوە، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی زەهایمەر شەوی رابردوو رۆزالین کارتەر کۆچیدوایی کردووە.
رۆزالین و جیمی کارتەر ماوەی 77 ساڵ هاوسەربوون، جیاواز لە زۆرینەی هاوسەری سەرۆکەکانی ئەمریکا چالاکییەکی کارای لە کایەی سیاسیدا هەبووە، راوێژکاری بووە و بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و بە ئاشکرا لەبارەی پرسە هەستیارەکانەوە قسەی کردووە.

پێشتر جیمی کارتەر رۆزالینی بە ئازیزترین هاوڕێی وەسفکردبوو و ئاماژەی بەوەکردبوو زۆرترین کاریگەریی لەسەر ژیانی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و حـ.ـزبوڵا ڕازیبوون هێرش نەکەنە سەر یەکدی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ”بەرهەمدار”ـی ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆخی لووبنان.…
Total
0
Share