یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەجامی یەكێتیی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی میدڵزبرە دەبێتەوە.

لەخولی ئینگلتەراش ئارسناڵ دەبێتە میوانی ئەستۆن ڤێلا.

لە خولی ئیسپانیاش تەنها یارییەكەی ئەتلەتیكۆمەدرید گرنگە كاتێك بەرامبەر رایۆڤالیكانۆ یاریی دەكات.

لە ئیتاڵیا سێ یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن، ناپۆلی بەرامبەر ئۆدنێزی یاریی دەكات و ئینتەرمیلان میوانداری فیۆرینتینا یاریی دەكات و كالیاریش ڕوبەروی میلان دەبێتەوە.

میلان بە 63 خاڵ پێشەنگە ، ناپۆلی بە 60 خاڵ دووەمە ، ئینتەرمیلان بە 59 خاڵ سێیەمەو یارییەكیش كەمتری كردووە.

جامی یەكێتیی ئینگلتەرا

میدڵزبرە – چێڵسی 8:15

خولی ئینگلتەرا

ئەستۆن ڤیڵا – ئارسناڵ 15:30

خولی ئیسپانیا

رایۆ ڤالیكانۆ – ئەتلەتیكۆمەدرید 11:00

خولی ئیتاڵیا

ناپۆلی – ئۆدنێزی 5:00

ئینتەرمیلان – فیۆرینتینا 8:00

كالیاری – میلان 10:45

خولی ئەڵمانیا

بایرن میونشن – یونیون برلین 8:30

بابەتی پێشتر

زیلینسكی بۆ ڕوسەكان: دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكان، بەڵام بێ بوونی ئازادی

بابەتی دواتر

یۆڤانتۆس داهاتووی ئالێگری ڕاهێنەری یەكلایی كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤالڤێردی تووشی پێكان بوو

ڤالڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بووە و 10 ڕۆژ لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە. پزیشكەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایانكردووە،…
Total
0
Share