عوسمان دێمبیلی یانەی بەرشلۆنەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە لەبارەی عوسمان دێمبیلی فەرەنسییەوە دووچاری دڵەڕاوکێ بوون، نازانن لە یانەکە بەردەوامدەبێت، یان ڕوو لە خول و یانەیەکی دیکە دەکات؟.

“ڕاک 1 – ڕادیۆ کەتەلۆنیا” ئاشکرایکردووە، عوسمان دێمبیلی چەند جارێک بۆ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی دووپاتکردووەتەوە، کە بۆندەکەی نوێدەکاتەوە و بەردەوامدەبێت، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە پێنووسی نەخستووەتە سەر پەڕاوی نوێکردنەوە، تەنانەت ناشزانرێت ئەو هەنگاوە دەنێت یان نا؟.

بەپێی سەرچاوەکە، هێرشبەرە ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، لە زستانی 2022ـەوە دەتوانێت لەگەڵ یانەی دڵخوازی ڕێکبکەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکانی لیڤەرپوڵ، چێڵسی، سیتی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، بەوپێیەی لە میرکاتۆی هاوینی 2022 نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

هەموو ئەمانە ئیدارەی بارسایان تووشی دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیری کردووە، ترسیان لەوەیە هاوشێوەی ئیاکیس مۆریبا بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

سیتی هەوڵەکانی بۆ نکونکو چڕکردووەتەوە

بابەتی دواتر

ئەو یاریزانەی باڵۆندۆر وەردەگرێت، چەند ملیۆن قازانج دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share