(ڤیدیۆ) لووتکەی بارسا و یونایتد بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یارییەکانی چوونی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد یەکسانبوون.

له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەیەکی بەهێزدا، یانه‌ی بەرشلۆنەی ئیسپانی له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

یارییه‌که‌ بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2)‌ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد له‌ خوله‌کەکانی 53، 59 له‌لایه‌ن مارکۆس ڕاشفۆرد و جول کوندی (بەهەڵە)‌‌ تۆمارکران، گۆڵەکانی بارسا له‌ خوله‌کەکانی 50، 76 له‌لایه‌ن مارکۆس ئەلۆنسۆ و ڕافینیاوە‌ تۆمارکران.

ئەنجامەکە بۆ هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان یەکلاکەرەوە نەبوو، بەڵام مانچستەر یونایتد لە یاریی گەڕانەوەدا چانسێکی باشتری دەبێت، بەوپێیەی لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا “ئۆڵد ترافۆرد” یاریدەکات، لەکاتێکدا بەرشلۆنە لە تواناکانی گاڤی و بوسکێتس بێبەشدەبێت.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

شاختار دۆنێتسک 2-1 ستاد ڕینس

ئەیاکس ئەمستەردام 0-0 یونیۆن بەرلین

ڕێدبوڵ سالزبۆرگ 1-0 ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share