ڤالڤێردی تووشی پێكان بوو

ڤالڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بووە و 10 ڕۆژ لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە.

پزیشكەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایانكردووە، ڤالڤێردی لە یارییەكەی بەرشلۆنە تووشی پێكان بووە، بەڵام پێكانەكەی قورس نییە.

بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكان ڤالڤێردی 10 ڕۆژ دووردەكەوێتەوە و لە یارییەكانی ئۆساسۆنا و ئیلچی لە خولی ئیسپانیا و شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دووردەكەوێتەوە.

پزیشكەكانی ڕیاڵ مەدرید ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە كە كۆرتوا پێكانی نییە و بۆ یارییكردن ئامادەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
Total
0
Share