سەڵاح بە تەکتیکی مانچستەر هەڕەشە لە لیڤەرپوڵ دەکات!

محەممەد سەڵاح لە تەکتیکی دانوستاندنەکانی یانەی لیڤەرپوڵ تووڕەیە و بە ئەگەری یاریکردن بۆ یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری مانچستەر هەڕەشە دەکات.

ماڵپەڕی “ئاتلێتیک” لە زاری کەسانی نزیکی سەڵاحەوە ئاشکرای کردووە، یاریزانەکە تەمەنی 29 ساڵە و لە ڕیزەکانی “ڕێدز” باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، پێی وایە دەبێت مامەڵەیەکی جیاواز و شایستەی لەگەڵدا بکرێت.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی دواکەوتوون و ئامادەنین مەرجەکانی بۆ جێبەجێ بکەن.

گرێبەستی سەڵاح و لیڤەرپوڵ تەنها 12 مانگی ماوە بۆ کۆتاییهاتن، تاوەکو ئێستا لەسەر فۆرمێکی نوێ ڕێککەوتنیان نەکردووە و بگرە کەلێنێکی گەورە لەنێوان جەمسەرەکاندا هەیە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لێپرسراوی کارەکانی سەڵاح بە ئیدارەی ڕێدزی ڕاگەیاندووە، کە ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، تاوتوێی بۆندی یانە داواکارەکان دەکات و ناشیەوێت خولی نایابی ئینگلیزی بەجێبهێڵێت، ئەوەش بە واتای ئەگەرەکانی یاریکردنی دێت بۆ یانەکانی مان سیتی، یاخود مانچستەر یونایتد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share