زیلینسكی بۆ ڕوسەكان: دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكان، بەڵام بێ بوونی ئازادی

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ڕوسیا لە نوێترین وتاریدا، هۆشداریی دا بە ڕوسەكان، پێیوتن، ڕوسیا هەموو ئەو شتانە لەدەستدەدات، كە لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەدەستیهێناون، “دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكان، بەڵام بەبێ بوونی ئازادی”.

زیلینسكی لە دواپەیامی ڤیدیۆییدا، دووبارە داوای یارمەتیی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرئاوا كردووە، بەتایبەت لە بواری بەرگریی ئاسمانی، نەیشاردەوە، كە لەوبارەیەوە وەك پێویست چەكیان نییە.

سەرۆكەكەی ئۆكرانیا هەروەها داوایكرد سزاكانی سەر ڕوسیا قورستر بكرێن.

هۆشداریی دایە ڕووسەكانیش، بەوەی ئەم جەنگە قورس لەسەر وڵاتەكەیان دەكەوێت، وتی، “دڵنیام كە بە هێرشكردنە سەرمان، هەموو ئەو دەستكەوتانە لەدەستدەدەن كە كۆمەڵگەی ڕوسی لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا بەدەستیهێناون، دەگەڕێنەوە بۆ هەمان خاڵ كە دەستیانپێكرد، وەك ڕوسەكان خۆیان دەڵێن، بۆ (ساڵانی دڕندەی نەوەدەكان)، بەڵام ئەمجارە بەبێ بوونی ئازادی”.

بەوتەی سەرۆكەكەی ئۆكرانیا، لەگەڵ ئەوەی میدیای دەسەڵاتی ڕوسی “بێهۆشكەر” بە خەڵكەكەی دەدات، “بەڵام دواجار هەست بە ئازاری كەوتنەكە دەكەن”.

بابەتی پێشتر

سوودەکانی بەکارهێنانی "ئاوی پرتەقاڵی بەستوو" بۆ پێست

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share