لە سنووری قەزای كفری بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە كەسێك برینداربوو

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە نزیك ناحیەی سەر قەڵا لە قەزای كفری هاوڵاتییەكی تەمەن 14 ساڵ برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 14 ساڵ لە نزیك ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای كفری بۆمبێكی پێدا تەقیوەتەوە و برینداربوو و ئێستا تەندروستیی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین لە گەرمیان، سەرپەرشتیاری چالاكییەكان و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) گەیشتنە شوێنی ڕووداوە و دوو بۆمبی دیكەیان لەو شوێنە پووچەڵكردەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا باسی لەوەكرد، بە بڕیاری بەرێوەبەری گشتیی كاروباری مین/گەرمیان هاتوچۆكردن لەو ناوچەیە قەدەغەكراوە تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواودەكرێن و پكشنین بۆ ناوچەكە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

سێرگی لاڤرۆڤ: نزیكەی پێنج هەزار سزا بەسەر ڕوسیادا سەپێندراون

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: داهاتی باج زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share