پڕۆژەیەك پێنج هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت

ئەمڕۆ شەممە حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات، پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی لە پێنج قۆناغ پێكدێت و گوژمەكەی 128 ملیۆن دۆلارە و كارەكانی قۆناغی یەكەم تەواوبووە و بە تەواوبوونی كۆی پڕۆژەكە پێنج هەزار هەلی كار بۆ هاوڵاتییان دەڕەخسێندرێت.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، “پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی، لە 30 سایلۆ پێكهاتووە، كە ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمیان هەیە، لەگەڵیشیدا پێنج كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد، ساوەر، بڕوێش، پاستا و عەلەفی ئاژەڵ دروستكراوە.”

هاوكات زاهیر زانا بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی، رایگەیاند، “پڕۆژەكە لە چەند قۆناغێك پێكدێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواو دەكرێت و گوژمەی دروستكردنەكەشی 128ملیۆن دۆلارە و بە تەواوبوونی هەر پێنج قۆناغەكەش پێنج هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

"نۆلیتۆ" گەیشتە قۆناغی چوار و مورای ماڵئاواییکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لووتکەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share