بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستانی 2021 دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە پێناو کەمکردنەوەی بەکارخستنی دارایی و قەرەبووکردنەوەی داهاتی لەدەستدراو، لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی کاتیی یانەی بەرشلۆنە کاروبارە کارگێڕییەکانی ستافی بارتۆمیو وەک بنەمایەک وەردەگرێت و لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجیات و لەدەستدانە داراییەکاندا دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، کارلیس ئالینا و ڕیکی پوج لە یانەکە بەردەوام دەبن، بەڵام چوار یاریزانی دیکە کە ئۆفەریان پێگەیشتووە ڕەوانەی یانە داواکارەکانیان دەکرێن، ئەو چوار یاریزانەش پێکهاتوون لە ساموێل ئومتیتی، جونیۆر فێرپۆ، مارتن برەیزوایت، ماتیۆس فێرناندێز.

ئومتیتی لە هاوینی ڕابردوو چەندین بۆندی پێگەیشت، نزیکترین یانە لێیەوە لیۆنی فەرەنسییە و یانەی ڕۆمای ئیتاڵیش خواستی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

جونیۆر فێرپۆ بەهەمان شێوە ئۆفەری لە یانەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەراوە پێگەیشتووە، یانە کەتەلۆنیەکە بە کەمتر لە 20 ملیۆن دەستبەرداری نابێت، چونکە یانەی ڕیاڵ بیتیس پشکی لە یاریزانەکەدا هەیە، هەروەها مارتن برەیزوایت یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە داواکراوەکان، تەنها گواستنەوەی فێرناندێز بە ئاڵۆز وەسفدەکرێت، هۆکارەکەش بۆ پشکەکان و لێپرسراوی کاروبارەکانی دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕانیک: بایرن شوێنگرەوەی بواتینگ و ئالابای دیاریکردووە

بابەتی دواتر

توتۆ سپۆرت: یوڤانتۆس پلانی ڕفاندنی ئەستێرەیەکی میلانی داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو…
Total
0
Share