ڕانیک: بایرن شوێنگرەوەی بواتینگ و ئالابای دیاریکردووە

ڕاهێنەری پێشووی یانەی لایپزیچی ئەڵمانی، ڕاڵف ڕانیک ئاماژە بە داهاتووی یانەی بایرن میونشن دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، لە ئەگەری ڕۆیشتنی بواتینگ یان ئالابا زیانی گەورە بە یانە ئەڵمانییەکە ناگات و شوێنگرەوەیان ئامادەیە.

سەرەڕای ئەوەی ڕانیک لە دەرەوەی یانەی بایرن میونشنە و لە ئێستادا بێکارە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی “سپۆرت ١”ی ئەڵمانی ڕادەگەیەنێت، ” بایرن سەرسامە بە دایۆت ئۆپامیکانۆ و دەزانن چەندە یاریزانێکی باشە، دەتوانن وایدابنێن بایرن خواستی لەسەر یاریزانە فەرەنسییەکەیە”.

هەروەها لە بارەی ڕۆیشتنی ئالابا، وەک جێگرەوەیەک ئاماژە بە کارامەیی هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە دەدات و دووپاتیدەکاتەوە، پێشتر ئامادەکاریکردووە و یاریزانی جێگرەوەی بۆ بواتینگ یان ئالابا لەناوخۆی یانە دیاریکردووە.

ڕانیک دەڵێت، ” تانگوی نیانزو لاوێکی 18 ساڵی بەهرەداری فەرەنسییە، ئەگەر پێکان تێکینەشکێنێت لە 10 ساڵی داهاتوودا دەبێتە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، لە ماوەی ساڵێکیشدا لە بایرن جێگەی خۆی دەکاتەوە”.

هاوینی ڕابردوو نیانزو لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، بۆندەکەی تاوەکو 2024 لە ئەڵمانیا بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پێشتر

دەرمانێکی دژە کۆرۆنا لە ئێران مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستانی 2021 دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share