توتۆ سپۆرت: یوڤانتۆس پلانی ڕفاندنی ئەستێرەیەکی میلانی داڕشتووە

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی پلانی ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانەی ئەی سی میلان ئاشکرادەکات.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە کە لە یانەی یوڤانتۆسەوە نزیکە ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی بیانکۆنێری چاویان بڕیوەتە تواناکانی هاکان چالهانگلۆی تورکی و پلانیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 هەوڵی بۆ بدەن.

بەپێی سەرچاوەکە، چالهانگلۆ بۆندەکەی لە هاوینی 2021 لەگەڵ میلان کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا یانە لۆمپاردییەکە سەرکەوتوو نەبووە لە نوێکردنەوەی، ئەوەش دەرفەت بە یاریزانەکە دەدات لە میرکاتۆی زستان دانوستاندن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات.

بەڕێوبەرانی یوڤانتۆس خوازیاری کڕینی یاریزانەکەن و لەهەمان کاتدا نایانەوێت لە زستانی 2021 بڕی 30 ملیۆن یورۆ پێشکەشی میلان بکەن، بەڵکو هەوڵیان بۆ ئەوەیە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵدا بکەن.

ئەگەر ڕێککەوتن لەنێوان یوڤی و یاریزانە تورکیە 26 ساڵەکەدا بکرێت، بۆندەکەی لەگەڵ میلان نوێناکاتەوە و لە هاوینی 2021 بێبەرانبەر ڕوو لە یوڤی دەکات، بەم مەرجە ئەندریا ئانێلی و هاوەڵانی ڕەزامەندییان نیشانداوە تەواوی مەرج و داواکارییەکانی جێبەجێبکەن.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، لێپرسراوی کارەکانی چالهانگلو جموجۆڵی لەگەڵ یانە داواکارەکان دەستپێکردووە، بەڵام هیچ گرێنتییەکی نەداوە و لە چاوەڕوانی کۆتا هەوڵی یانەی ئەی سی میلانە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، لە ئەگەری شکستهێناندا گواستنەوەکە بۆ یوڤانتۆس ئاسانتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستانی 2021 دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت

بابەتی دواتر

مایوێزەر دەگەڕێتەوە و بەڵێنی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گەورە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share