دوورخستنەوەی کومان چانسێکە بۆ پوج و نەهامەتییە بۆ دی یۆنگ

دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کومان لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، کاردانەوەی لەسەر پێگەی یاریزانان دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوورخستنەوەی کومانی هۆڵەندی و ئەگەرەکانی دابینکردنی چاڤی هێرناندێز بۆ پۆستی ڕاهێنەری بارسا، چانسێکی گەورەیە بۆ هەندێک لە یاریزانان کە پێشتر لەلایەن ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەوە پشتگوێخراون، لەنمونەی ڕیکی پوج، ساموێل ئومتیتی، یوسف دیمیر و ئەلێکس باڵدی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەپێچەوانەی ڕیکی پوجەوە، هێرشبەری هۆڵەندی، لوک دی یۆنگ هیوابڕاو دەبێت، چونکە شێوازی یاریکردنی لەگەڵ فەلسەفەی چاڤی ناگونجێت، بەوهۆیەشەوە لەلایەن ئیدارەی بارساوە ڕەوانەی یانەی پێشووی دەکرێتەوە “ئیشبیلیە”، یاخود بە یانەیەکی دیکە دەفرۆشرێت.

لوک دی یۆنگ بە خواستن بۆ وەرزێک لە ڕیزەکانی بەرشلۆنە یاریدەکات، بەپێی یاسا نابێت یاریزانێک لە یەک وەرزدا بۆ سێ یانە یاریبکات، بەڵام بەوپێیەی تەنها بۆ بارسا یاریکردووە، دەتوانرێت ئاراستەی یانەیەکی دیکە بکرێت ئەگەربێتو ئیشبیلیە قایلنەبێت بەگەڕانەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل. بەپێی…
Total
0
Share