حکومەتی ئیسپانیا فریای ڕیاڵ و بارسا کەوت

حکومەتی ئیسپانیا بڕیاریدا کارئاسانی بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بکات، لەبارەی ئەو کەڵەکەبوونە داراییەی لەسەریان دروستبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیل کۆنفیدینسیال”، حکومەتی ئیسپانیا بە ڕەزامەندیی “کریدیت ئینستیوت” بڕیاریداوە ماوەی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە درێژبکاتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشلۆنە بڕی 100 ملیۆن یورۆ قەرزی دیکەی لە بانکەکان کرد، ئەوەش لەپێناو قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی سەردەمی کۆرۆنا، هەروەها کەمبوونەوەی داهاتی فرۆشی بلیت، کە پێشتر زیانی 200 ملیۆن یورۆی لە یانەکە دابوو.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید قەرزی 200 ملیۆنی لە بانکی کایکساب کردووە، قەرزەکەش لەپێناو قەرەبووکردنەوەی زیانەکاندا نەبووە، چونکە زیانەکانیان نیو هێندەی بەرشلۆنە بووە، بەڵکو بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە کە تێچووەکەی 800 ملیۆن یورۆیە.

بەهەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە 300 ملیۆن یورۆیان لەهەمان بانک قەرزکردووە، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، دەتوانن بەبێ فشار لەماوەی 10 ساڵدا پاره‌كان بدەنەوە بە بانکەکە.

بابەتی پێشتر

تیاگۆ سیلڤا: گواستنەوەی ڕامۆس بۆ پاریس خەمباریکردم

بابەتی دواتر

زیندانەکانی سوید کێشەی نەبوونی مەلایان هەیە.. ڕێژەی تاوانی موسڵمانان زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share