ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە.

نوێنەرایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تویتەرەوە ئاشكرایكردووە، واشنتن داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە “بەمەبەستی ئیدانەكردنی ئەو هێرشە مووشەكییەكی 13ی ئەم مانگە كرایە سەر هەولێر”، دەڵێت، دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هێرشەكە ئیدانە بکەن، ئێرانیش بە بەرپرسیار بزانن و پشتگیری لە دیموکراسی و سەروەریی عێراق بکەن.

نوێنەرایەتییەكەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەكەی ئێرانی بە “بێپاساو” و “بێباکانە” وەسفكردووە، “پێشێلکاریێکی خراپی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو”.

دیار نییە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایش كەی ئەنجامدەدرێت،  نوێنەرایەتییەكەی ئەمریكاش هیچی لەو بارەیەوە ئاشكرانەكردووە، بەڵام ڕۆژانی 22 و 24ی ئەم مانگە ئەنجومەنەكە دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێدەكات، ئەگەر هەیە تێكەڵكێش بەو كۆبوونەوانە بكرێت.

بابەتی پێشتر

یارییەكانی ئەمڕۆ.. بەرشلۆنە یاریی هەیە

بابەتی دواتر

كلۆپ پێیوایە لیڤەرپوڵ بەرامبەر ئارسناڵ هەڵەی زۆری كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share