كریملین: تەنها لەیەك حاڵەتدا ئەتۆم بەكاردەهێنین

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕوسیا ئەو دۆخە ئاشكرادەكات كە دەكرێت وڵاتەكەی چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی، پرسیاری ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕوسیا “كریملین” كرا، لەوەڵامدا ئەگەرەكەی بەستەوە بە بوونی هەڕەشە لەسەر بوونی ڕوسیا.

بیسكۆڤ وتی، “چەمكی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا تەنها لە حاڵەتی بوونی هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەكە ڕێگە بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەدات”.

وتەبێژەكەی كریملین لەبارەی ڕەوتی هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی ڕوسیا لە ئۆكرانیا، كە زۆرێك وا باسیدەكەن تووشی بەربەست و بەرگرییەكی چاوەڕواننەكراو بوونەتەوە، بیسكۆڤ ڕایگەیاند، “هیچ كەس لە سەرەتاوە پێی وانەبووە كە پرۆسە سەربازییەكە لە ئۆكرانیا تەنها دوو ڕۆژی پێدەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
Total
0
Share