یارییەكانی ئەمڕۆ.. بەرشلۆنە یاریی هەیە

ئەمشەو لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا، چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە یۆرۆپا لیگدا كاتژمێر 8:45 خولەك بایەر لیڤەكوزنی ئەڵمانی میوانداری ئاتاڵانتای ئیتاڵی دەكات.

یاریی ڕابردوو ئاتاڵانتا سێ بە دوو بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لە هەمان كاتدا یاریی لوتكە لە نێوان گالاتاسەرای توركی و بەرشلۆنەی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت.

لە یاریی ڕابردوودا لە كامپ نو هەردولا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

كاتژمێر 11ی شەویش یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری ئیشبیلیەی ئیسپانی دەكات.

یاریی ڕابردوو ئیشبیلیە بە گۆڵێك بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لە كۆنفرانس لیگیش چەند یارییەك ئەنجام دەدرێن، بەهێزترینیان لە نێوان ڕۆمای ئیتاڵی و ڤیتسە ئارنهیمی هۆڵەندییە.

لە یارییەكی دواخراوی خولی ئینگلتەراش، كاتژمێر 10:45 خولەك هەردوو یانەی ئیڤەرتۆن و نیوكاسڵ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

 

یۆرۆپا لیگ
بایەر لیڤەركوزن – ئەتلەنتا 8:45
گەلەتەسەرای – بەرشەلۆنە 8:45
لیۆن – پۆرتۆ 11:00
ئینتراخت فرانكفۆرت – ریاڵ بیتس 11:00
وێستهام – سیڤیلیە 11:00
كۆنفرانس لیگ
ڕین – لیستەر سیتی 8:45
ڕۆما – ڤیتسە ئارنهیم 11:00
خولی ئینگلتەرا
ئیڤەرتۆن – نیوكاسڵ 10:45
بابەتی پێشتر

پاش بەرزبوونەوەی نرخ.. چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی بەكاربردنی بەنزین

بابەتی دواتر

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید…
Total
0
Share