كلۆپ پێیوایە لیڤەرپوڵ بەرامبەر ئارسناڵ هەڵەی زۆری كردووە

سەرەرای بردنەوەیان لە یانەی ئارسناڵ، بەڵام یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ پێیوایە تیپەكەی هەڵەی زۆری هەبووە.

لە هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئارسناڵی بردەوە.

كلۆپ جەختی كردەوە كە سێ خاڵی ئەو یارییە زۆر گرنگ بووە، لەبەرئەوەی ڕكابەرەكەیان لە لوتكەی ئاستی خۆیاندا بوون.

وتیشی: “هەڵەی زۆرمان كرد بەرامبەر ئارسناڵ و تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، هەندێ كاتیش لە ئێمە باشتربوون.”

كلۆپ دڵخۆشە بەو ڕكابەرییەی دروستبووە لە نێوان مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵدا لەسەر ناسناوی خولی ئینگلتەرا و ئاشكرایكرد كە ئەوان عەقڵیەتی بردنەوەیان هەیە و بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیربەر بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی، ئەنجیلیک کیربەر کشانەوەی لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا” ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرا…
Total
0
Share