بەنزینە عێراقییەكە لە 12 وێستگەی سلێمانی دابەشدەكرێت

دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارەكەی عێراق بەردەوامە، ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی و دەوروبەری لە 12 وێستگەدا دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی پێنجشەممە بەنزینی 690 دیناری لە ناو شاری سلێمانی لەم وێستگانەدا دابەشدەكرێت:
– بەکرەجۆ (تایبەت).
– کۆکار تەکسی (ژمارەی تاک).
– کانی گۆران (ژنان و تایبەت).
– تاسلوجە بۆ پاسی هێڵ.
– شاوان تەکسی (ژمارەی تاک).
– هەڵەبجە تانجەرۆ (تایبەت).

هەروەها لە دەرەوەی شار دابەشكردن لەم وێستگانەدا دەبێت:
– بازیان
– گەراجی یەکگرتوو
– کەلار
– هەرمێن
– سەیداوە
– یاوەر

ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە ويستگه‌كانى ناوشارى سلێمانى كه‌ به‌نزينى 690 دينارى دابه‌شده‌كه‌ن دیاریكراون و بەپێی ژمارەی تاك و جوت و تایبەت و كرێ جیادەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

بابەتی دواتر

ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ناو ماڵەکەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share