كۆنترین گەڕەكی كەلار تاپۆ دەكرێت

پرۆسەی تاپۆکردنی خانوو لە گەڕەکی کەلاری کۆن، كە بە كۆنترین گەڕەكی شاری کەلار دادەنرێت دەستیپێکرد.

بەگوێرەی پێگەی ئیدارەی گەرمیان، ئەکرەم ڕەزا، بەڕێوبەری تۆماری خانووبەرەی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “پاش ماوەیەکی زۆر و بە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لەو بەشەی کەلاری کۆن کە پێشتر گوند بووە و ڕووبەرەکەی 83 دۆنمە، تاپۆکردن دەستیپێکرد و خانووی دوو ھاوڵاتی تاپۆ کران”.

بەڕێوبەری تۆماری خانووبەرەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، “دەستپێکردنی پرۆسەی تاپۆی کەلاری کۆن پاش جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی تاپۆی گەرمیان و لیژنەی چەسپاندنی موڵکیەت”.

ئەکرەم ڕەزا ئاشكراشیكردووە، ھاوڵاتییانی دیکەی دانیشتووانی ئەو بەشەی کەلاری کۆن کە ڕووبەرەکەی 83 دۆنمە، بەھەمان شێوەی ئەو دوو خانووە دەتوانن ڕێکارە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان.

كەلاری كۆن، كۆنترین گەڕەكی كەلارە و سەرەتا گوند بووە و دواتر پاش بە قەزا بوونی كەلار، وەك گەڕەكێك كە بە گەڕەكی دایك ناو دەبرێت دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان دووبەردانی: تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچە چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت. شیروان دووبەردانی،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتی: تەنها یەك لایەن سكاڵای دژی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت تۆماركردووە

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لە دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share