لە بۆردومانەکەی دوێنێی چەمچەماڵ شەهیدێك و دوو بریندار هەن

ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گوندی سەیدان-ی نزیک قەزای چەمچەماڵی بۆردوومانکرد و تەندروستیی قەزاکە دەڵێت، شەهیدێك و دوو بریندار هەن، تەندروستیی بریندارەکان ناجێگیرە.

لە بارەی قوربانییەكانی بۆردوومانەکەوە شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوێنێ دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە لە بوونی بریندار بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، تیمەکانمان تا ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن توانیویانە، ڕۆیشتوون و لەو ناوچەیە جێگیربوون”.

بەپێی وتەی بەرپرسەکەی تەندروستیی چەمچەماڵ، لەئەنجامی بۆردومانەکە کەسێک شەهید بووە و دووانی دیکەش برینداربوون، شەهیدەكە لە ڕەگەزی مێیە و تەمەنی 22 ساڵە، دوو بریندارەکەش لە ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان 20 و 25 ساڵە.

تەرمی شەهیدەكە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە و بریندارەکانیش دوای چارەسەری سەرەتایی، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەکان وتی، هەردوو بریندارەکە تەندروستییان ناجێگیربووە و پێویستییان بە چاودێریی وردیی تەندروستی هەیە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: كۆرۆنا ڕێژەی گۆشەگیری و نیگەرانی لە جیهاندا زیادكردووە

بابەتی دواتر

ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و دەنگدانی ئەلیكترۆنی 100% هاوتا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆش هاوینە

بەپێی ئەو پێوەرە زانستی و جوگرافییەی دانراوە، سبەی دیاردەی “هاوسەنگبوونی پایزە Autumn Equinox لەنیوەگۆی باكووری زەویدا ڕوودەدات، ئەوەش…
Total
13
Share