چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن و لێكتێگەیشتن بۆ دروستكردنیان واژووكرا.

بێگەر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردووەتەوە، لێكتێگەیشتن بۆ دروستكردنی چوار بەنداو واژووكرا و پرۆژەكان بە هەماهەنگیی گروپی نێودەوڵەتیی كۆمپانیاكانی POWERCHINA دەبێت.

وەزیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەكرد، بەنداوی دەڵگە لە سنووری پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باكرمان لە دهۆك دروستدەكرێن.

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەكرد ، “ئەم لێكتێگەیشتننامەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە بۆ  كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و هەڵگرتنی ئاو و باشتر بەڕێوەبردنی ستراتیژیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كرێنشینان: یانزە ساڵە نەتوانراوە زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن

كۆمەڵەی كرێنشینان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2011ەوە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواوبوون و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێن. بەرهەم…
Total
0
Share