ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ناو ماڵەکەت

بەشێکی زۆر لە خانمانی ماڵ ڕووبەڕووی کێشەی بۆنی ناخۆشی ناو ماڵەکانیان دەبنەوە بەبێ ئەوەی سەرچاوەکەی بزانن ئەمەش زۆرجار دەبێتەهۆی شەرمەزاری، چونکە خانمان شکستدەهێنن لە کۆتاییهێنان بەو بۆنە ناخۆشخانە لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆنی ناوماڵەوە.

لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک پێشکەش بە خانمان دەکەین بۆ ڕزگاربوون لەو بۆنە ناخۆشانە:

یەکەم: ناوچەی بۆنە ناخۆشەکە دیاریبکە، هەوڵبدە سەرچاوەی بۆنەکە دیاریبکەیت ئایا تەنها ژورێکە یان سوچێکی ماڵەکەتە و هەوڵی لابردنی سەرچاوەکەی بدەیت.

دووەم: گۆڕینی هەوای ماڵەکەت، ئەم ڕێگایە زۆر ئاسانە و کاریگەرییەکەشی زۆر خێرایە، ئەمەش بە دووبارەکردنەوەی ڕۆژانە دەکرێت کۆتایی بەو کێشەیە بهێنرێت.

سێیەم: دەرکردنی تەپوتۆز لە ماڵەکەت، بوونی تەپوتۆز لەناوماڵدا هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش، بەبەردەوامیی دەرکردنی ئەو تەپوتۆزەی لەناوماڵەکەتدایە ڕێگریدەکات لە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش.

چوارەم: بەردەوام شتنی سەبەتەی خۆڵی ناوماڵەکەت، ئەگەری مانەوەی پاشماوە یان شلەی پاشماوەکان لەناو سەبەتەی خۆڵی ناوماڵ دەکرێت هۆکاربن بۆ بۆنی ناخۆشی ناوماڵ بۆیە شتنی بەردەوامی ئەو سەبەتەیە کارێکی پێویستە.

پێنجەم: کەلوپەلی ناوماڵی کۆن، بوونی کەلوپەلی کۆنی ناوماڵ ئەگەری هەیە هۆکاری بۆنی ناخۆشی ناوماڵبێت بەهۆی دروستکردنی شێ، بە ڕشتنی بڕێکی کەم بەشێوەی دڵۆپ دڵۆم لە سرکە دەکرێت ئەو بۆنە ناخۆشە لاببرێت.

شەشەم: بەلوعەی ناوماڵ، بەلوعەی ناو گەرماو و دەستشۆرەکان دەکرێت هۆکاری بۆنی ناخۆسبن، بە بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ و خوێ بۆ شتنی بەلوعە و دەستشۆرەکان ئەو بۆنە ناخۆشە کۆتاییدێت.

حەوتەم: بەفرگر، خۆراکەکانی ناو بەفرگری ماڵەکەت هەندێک جار هۆکاری بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشی ناوماڵن تەنانەت هەندێکجار ئەگەر خۆراکەکان خراپ نەبووبن و بۆ خواردن شیاوبن، ئەم کێشەیە بە دانانی کەوچکێکی چێشت لە سۆدەی نان لەناو بەفرگرەکەت یان ڤانێلا چارەسەربکەیت.

بابەتی پێشتر

بەنزینە عێراقییەكە لە 12 وێستگەی سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share