مالكی داوای ڕێككەوتن لە سەدر دەكات

كۆبوونەوەیەكی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی – ئەرشیڤ

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی، داوا لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەكات دەرگاكان بەڕوویدا بكاتەوە و لەگەڵیدا ڕێكبكەوێت و پێكەوە سەرۆك وەزیران دەستنیشانبكەن.

عەباس مالكی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “باشترین بژاردە بۆ قۆناغی داهاتوو، پێكهێنانی بڕیاری شیعی و ڕێككەوتنی چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدرە”.

مالكی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ڕێككەوتن باشترین بژاردەیە و هێشتا چاوەڕوانی دەستپێشخەریی “نیازباشی” لە ڕەوتی سەدر دەكەین”.

بەپێی وتەی مالكی، چێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانە ڕەوتی سەدر هەموو دەرگا داخراوەكانی نێوان هەردوولا بكاتەوە و گەورەترین فراكسیۆن پێكبهێنن و سەرۆك وەزیران دەستنیشانبكەن.

ئەو ڕێككەوتنی نێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر، بە تاكە ڕێگەی چارەسەركردنی یەكجارەكیی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی دەزانێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ڕۆشنبیریی ڕوسیا: دەبێت فیلمەکانمان جێی فیلمە جیهانییەکان بگرنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share