وەزارەتی ڕۆشنبیریی ڕوسیا: دەبێت فیلمەکانمان جێی فیلمە جیهانییەکان بگرنەوە

لە وەڵامی ئەو سزا ئابوری و کەلتوورییانەی لەلایەن خۆرئاواوە بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراون، وەزارەتی ڕۆشنبیریی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە فیلمە ڕوسییەکان زیاتر بەرەوپێش ببرێن.

ئالا مانیلۆڤا جێگری وەزیری ڕۆشنبیریی ڕوسیا لەبارەی سزا نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی کەلتووریی ڕوسیاوە ڕایگەیاند، “حکومەتی ڕوسیا لە گرنگییەکەی تێدەگات و ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەرخانکردنی پارەی زیاتر بۆ پەرەپێدانی، ئامانجەکەش بەرهەمهێنانی فیلمی ڕوسیی وەهایە کە لە سینەماکان و تەلەڤیزیۆن و ئینتەرنێتیشدا جێگەی فیلمە خۆرئاواییەکان بگرنەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە Warner Bros، Sony، Paramount و چەندین کۆمپانیای دیکەی بەرهەمهێنانی خۆرئاوایی و چەندین ئەکادیمیا و دامەزراوەی فیلم لە وڵاتانی خۆرئاوا، بڕیاری نمایشنەکردنی فیلمەکانیان لە ڕوسیا و بایکۆتکردنی سینەمای ئەو وڵاتەیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
Total
0
Share