سودانی پیرۆزبایی نەورۆز دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق دەكات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان، تەواوی گەلی عێراق بە نەتەوە جیاوازەكانیەوە و ئەو گەلانەی ناوچەكە دەكات كە بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

ئەوەش دەڵێت، نەورۆزی ئەمساڵ لەكاتێكدایە، عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو درێژەدان بە ئاشتەوایی میللی و ریشەداكوتانی، بەگەڕخستنی ئابوری و كار، دەستپێكردنی بەرنامەی چاكسازی.

هیوای ئەوەش دەخوازێت نەورۆز ببێتە مایەی یەكبوون و پەیوەندییە گیانی و ماددییەكان.

لە كۆتایشدا سەرۆك وەزیران دووپاتیدەكاتەوە، چاویان لە عێراقێكە كە “پێكەوە بونیادی بنێین و پێكەوە شانازی پێوەبكەین”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بەلێزمە باراندەبارێت و رێگاكانی رۆیشتن بۆ سەیرانگاكان چۆڵن

بابەتی دواتر

لە دهۆك 19 كەس بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share