عێراق.. وشكەساڵییەكی دیكە هەڕەشەكانی گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر خۆراك نیشاندەدات

وشكەساڵی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك، عێراق ناچاردەكات ڕووبەری زەوییە كشتوكاڵییەكانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە، ئەمەش نمونەیەكی دیكەیە لەسەر ئەو دۆخی كەشوهەوایەی بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا دەكات، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی بلۆمبێرگ-دا ئاماژەی پێكراوە.

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بە وتەیەكی محەمەد كەریم خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عێراق دەكات، كە لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، پێشبینی بەرهەمهێنانی 2.5 ملیۆن تۆن گەنم دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا، بەمەش پێویستە وەزارەتی بازرگانی تاوتوێی ئەو كاریگەرییە بكات كە لەسەر بەرنامەی خۆراك لە عێراق دروستدەبێت.

بلۆمبێرگ دەڵێت، كەشوهەوای دژوار زیانی بە بەروبوومی كشتوكاڵی لە ئەمریكای باكوورەوە تا دەریای ڕەش گەیاندووە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە چەند ساڵی داهاتوودا.

بەپێی ئامارەكان، عێراق ساڵانە پێویستی بە 4 تا 4.5 ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەكانی، لەكاتێكدا بەپێی وتەی حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عێراق گەیشتووەتە 3.5 ملیۆن تۆن، ساڵی پێشتر بەرهەمەكە 5 ملیۆن تۆن بووە.

لەو چێوەیەدا دامەزراوەی “كۆمۆدیتی وێزەر” دەڵێت، پێشبینی دەكرێت وشكەساڵی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، كەمی بارانبارین كاریگەریی لەسەر توركیا، سوریا و ئێرانیش دروستكردووە.

گرفتەكە لەكاتێكدایە عێراق پشت بەو ئاوە دەبەستێت كە بەشێكی لە توركیاوە و بەشێكی دیكەی لە ئێرانەوە دەڕژێتەوە وڵاتەكەوە.

بەوتەی ئەو وەزیرە، لەكاتێكدا توركیا وەڵامدانەوەی ئەرێنیی هەبووە بۆ داخوازییەكانی زیادكردنی بەردانەوەی ئاو، ئێران ئەو بڕەی كەمكردووەتەوە كە بۆ دراوسێكەی (عێراق) بەردەداتەوە، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پلاندادەنێت بۆ پێشكەشكردنی سكاڵای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری پرسەكە.

بابەتی پێشتر

بۆچی دی یۆنگ لە یارییە گەورەکاندا هیچ کاریگەرییەکی نییە؟

بابەتی دواتر

بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی وازی لە ناسناوی شاهانە و 1.3 ملیۆن دۆلار هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پێوانەیەكی تری لە گەندەڵیدا تۆماركرد

عێراق لە پلەی 157ـەمینی وڵاتاندایە لەڕووی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە، وەك ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە. ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی “شەفافییەت”، ئاماری…
Total
0
Share