ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە كە سزای نوێی بەسەر ئەلیكساندەر لوكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیادا سەپاند بەتۆمەتی پشتیوانیكردنی ڕوسیا لە داگیركردنی ئۆكرانیادا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “لوكاشینكۆ سەرۆكێكی گەندەڵە بۆیە سزا بەسەر خۆی و هاوسەرەكەیدا سەپێندراوە”.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای بەسەر 12 لایەنی سیاسی و 20 كەسایەتیی بیلاڕوسیادا سەپاندبوو.
شەوی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندبوو، “هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات سزای دەدەین”.