ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای “SpaceX” پێشنیازیکردووە کەشتییەک ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەگەر ڕوسیا ئەو هەڕەشەیەی جێبەجێکرد.

بەپێی دەیلی مەیل، دایکی مارک فاندی ڕایگەیاندووە، کە کوڕەکەی لە مەترسیدایە و بەرپرسانی ڕوسیا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بواری بۆشایی ئاسمان کۆتایی پێدێنن و ئەمەش دەبێتەهۆی بەجێهێشتنی مارک ڤاندیی تاکە کەشتییەوانی ئەمریکیی لە بۆشایی ئاسمان بەتەنها.

ئەمە دوای ئەوە دێت، دیمیتری ڕۆگۆزین بەرپرسی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ڕوسیا “ڕوسکۆزمۆس” ڕایگەیاند، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بۆشایی ئاسمان ڕادەگرن، هەروەها کەشتیەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی کە تەمەنی 55 ساڵە و باوکی دوو منداڵە لە بۆشایی ئاسمان بەجێدەهێڵن.

بڕیارە مارک ڤاندی سەربە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” لە ڕۆژی دووشەممە لە 30ی ئازاردا بگەڕێتەوە سەر زەوی لەناو کەشتییەکی ئاسمانیی ڕوسی بەناوی “سیۆز”.

بریارە ڤاندی لە بنکەی کازاخستانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی سەربە ڕوسیا بنیشێتەوە دوای 355 ڕۆژ لە مانەوەی لە بۆشایی ئاسمان، ئەوەش درێژترین ماوەیە کەشتییەوانێکی خۆرئاوای لە بۆشاییدا مابێتەوە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە عەرشی گۆڵکارانی ئەوروپای گرتووە

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر سەرۆكی بیلاڕوسیادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share