چین وێنەی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر زەوی دەکێشێتەوە

بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە بیابانەکانی “تەکلەماکان” لە ناوچەی شینجیانگ لە چین، ئەو گومانە نیشاندەدات، کە چین ڕاهێنان دەکات لەسەر شێوازی بەئامانجگرتنی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی بیابانەکە، یەکەم گومان کە بۆ هۆکاری دروستکردنی ئەو نەخشانە لەو بیابانەدا دروستدەبێت، ئەوەیە شێوازی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا دروستکراون تا ڕاهێنان لەسەر بەئامانجگرتنیان بکرێت.

پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چین سەرقاڵی دروستکردنی مووشەکی دژەکەشتییە بە شێوازێکی نوێ و بالیستی.

ماڵپەڕی “یوئێس ئێن ئای”ی ئەمریکی دڵنیایە لەوەی دروستکردنی ئەو وێنە و نەخشانە، بۆ بەرچاوڕوونی و وردیی بەئامانجگرتنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکایە، چونکە بە شێوازێک دروستکراوە، کە لە ئاسمانەوە کەشتییەکان هەمان گۆشە و شێوەیان هەیە.

چەند مانگێک پێش ئێستا ئەمریکا ڕایگەیاند، چین مووشەکێکی نوێی دەنگبڕی تاقیکردووەتەوە کە لە نەوەی نوێی مووشەکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیە و پێنج هێندەی دەنگ خێرایە.

Satellite images show China has built mock-ups of US warships | China | The Guardian

Satellite images reveal China has built mock-up US Navy warships in remote desert - Radio Exe

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لەگەڵ عێراق وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە هێرشەکەی سەر ماڵی کازمییان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا داوای گرتنەبەری ڕێکار دەکات بۆ وەستاندنی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share