ناتۆ بێئومێد بووە بەهۆی رێگری توركیا لە بەئەندامبوونی سوید

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ نیگەرانن لە توركیا بەهۆی رێگری لە بەئەندامبوونی سوید، سەرەڕای چەندین مانگ لە وتوێژ، رەخنەشیان لە ئەنقەرە گرت، لەو كۆبوونەوەیەدا كە چاوەڕوان بوون تیایدا ئاهەنگی بەئەندامبوونی سوید بگێڕن.

ژمارەیەك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە برۆكسل، توڕەیی خۆیان بەرامبەر توركیا دەربڕی كە بووەتەهۆی دواخستنی راستاندنی وەرگرتنی سوید لە هاوپەیمانیی ئەتڵەسی، سەرەڕای چەندین مانگ لە وتوێژ.

ئەنالینا بیربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی راستەوخۆی لە توركیا گرت و لە وەڵامی پرسیاری تائێستا رەزامەندنەبوونی توركیا لەسەر ئەوەی ناودەبرێت بە “پرۆتۆكۆلی بەئەندامبوون” وتی، ئەندامێتیی سوید لە هاوپەیمانێتییەكە “زیاتر لەوەی پێویست بوو دواكەوت”. جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستیی گرتنەبەری ئەو هەنگاوە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەگەڵ هاكان فیدان-ی هاوتا توركییەكەی ئەنجامدا و جارێكی دیكە دووپاتیكردەوە، پێویستە ئەنقەرە “بەزووترین كات” رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید بدات.

لای خۆیەوە كاسرین كۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، متمانەی ناتۆ لە سەنگی مەحەكدایە لەکاتێکدا تورکیا و هەنگاریا پەسەندکردنی بەئەندامبوونی سوید دوادەخەن.

هەریەك لە سوید و فنلەندا بڕیاریاندا داواكاری بۆ چوونەپاڵ ناتۆ پێشكەش بكەن پاش ماوەیەكی درێژ لە بێلایەنیی سەربازی، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر جەنگی روسیا و ئۆكرانیا.

لە تشرینی یەكەمی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ئامادەیی بۆ وەلانانی بەرهەڵستی لەو بارەیەوە نیشاندا، بەڵام پەرلەمانی وڵاتەكەی تائێستا بەئەندامبوونەكەی پەسەندنەكردووە.

سەرەڕای ئەوەی هلسنكی لە نیسانی رابردووەوە چووەتە ناو هاوپەیمانێتییەكە، تائێستا ستۆكهۆڵم چاوەڕوان بە فەرمی ببێتە ئەندام، سەرەڕای بەڵێندان بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەنقەرە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەنگاریاش رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونەكەی دەرببڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share