ئەم خۆراكانە بۆ مێشك باشترینن

ڕۆژانە ئەگەر خۆراكی باش وگونجاو بەكاربهێنین كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی ئاستی بیركردنەوەمان دەبێت و یارمەتیدەریشە بۆ مێشك لەكاتی كاركردندا.

ڕێكخستنی سیستمی خۆراكی ڕۆژانە كاریگەری لەسەر لایەنی تەندروستی و دەروونی دەبێت كە پەیوەندی بە كرداریی هەرسكردن و مێشكەوە هەیە، پێویستە خۆمان لەگەڵ خواردنە تەندروستەكان ڕابهێنین .

بەپێی ڕاپۆرتێك كە تۆڕی CNBCی ئەمریكی لە زاری دكتۆرە ئوما نایدوە، كە پزیشكە لە زانكۆی هارڤارد بڵاویكردووەتەوە و لیستی باشترین ئەو خۆراكانەی ئاشكراكردووە كە وزە دەدەنە مێشك و كاریگەریان لەسەر لایەنی دەروونی دەبێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بەكارهێنانی بەهارات كە دژە ئۆكسیدن یارمەتیدەرن بۆ مێشك بە تایبەت زەردەچەوە كە هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان.

ئاماژە بەوەكراوە ئەو خواردنانەی پێكهاتەی شیرو سەوزەواتیان تێدایە كاریگەری لەسەر ڕێخۆڵە دەبێت و هۆكارن بۆ كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان لەسەر مێشك.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لە شوكولاتە كراوە كە كە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی خانەكانی مێشك و كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی فشاری دەروونی دەبێت.

ئەڤۆگادۆ، یەكێكی دیكەیە لەو خۆراكانەی ماددەی مەگنیسۆمی تێدایە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر خانەكانی مێشك دەبێت و بە گرنگ ناوبراوە.

گوێز پێكهاتەیەكی تایبەتمەندی هەیە بۆ مێشك گرنگە كە دژە هەوكردنە و چەندین جۆر ڤیتامینی بەسوودی بۆ مێشك و جەستە تێدایە.

بابەتی پێشتر

ڕاکان جبوری لەبارەی نەورۆزەوە بڕیارەكەی خۆی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

بنزیمە عەرشی گۆڵکارانی ئەوروپای گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share