سكرتێری ناتۆ: هێرشبكرێتە سەر وڵاتێكی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەكە وەڵامی توندمان دەبێت

سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو پاراستنی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەكەدا، بڵاوەمان بە هێزەكانمان لە چەند وڵاتێك كردووە و دەڵێت، “پێویستە چین لە جەنگی ئۆكرانیا هاوهەڵویست بێت لەگەڵ جیهان”.

جێنس ستۆلتێنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، بڵاوەمان بە هێزەكانمان لە چەند ناوچەیەك كردووە و هێرشبكرێتە سەر هەر وڵاتێكی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەكە وەڵامی توندمان دەبێت.

سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوە كرد، “پێویستە چین لە جەنگی ئۆكرانیادا هاوهەڵویستبێت لەگەڵ وڵاتانی جیهان”.

ئاماژەی بەوە كرد، “مەشقمان بە دەیان هەزار سەربازی ئۆكرانیا كردووە و ئێستا ئۆكرانییەكان توانای بەرگریكردن لە خۆیان هەیە”.

سكرتێرەكەی ناتۆ ڕایگەیاند، “بڕیاردراوە توانا سەربازییەكانمان زیاتربكەین و بەردەوام چاودێریی دۆخی ئۆكرانیا دەكەین و نامانەوێت دۆخی ئەو وڵاتە لەدەستدەربچێت”.

بابەتی پێشتر

یونایتد دەگەڕێتەوە سەر خەونە کۆنەکە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە یەکەم بۆندی هاوینی 2022ی یەکلاییکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share