لافاو و داڕمانی زەوی لە ئەندۆنیسیا 91 قوربانی و دەیان بێسەروشوێنبووی لێكەوتەوە

بارانێكی بەهێز ناوچەكەی گرتووەتەوە

بەهۆی ئەو لافاو و داڕمانی زەوییەی لە ئاكامی باهۆزی (سیرۆجا) لە زنجیرە دورگەكانی ئەندۆنیسیا ڕویدا لانیكەم 91 كەس بوونە قوربانی و دەیان كەسیش لەڕیزی بێسەروشوێنبوواندان.

ئاژانسی تایبەت بە كارەساتەكان لە ئەندۆنیسیا ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان بڵاویكردەوە، نزیكەی 400 كەس لە هەرێمی نوسا تینجارا كە چەند دورگەیەك لەخۆدەگرێت گوازراونەتەوە، پاش ئەوەی ماڵەكانیان توشی لافاو و داڕمانی زەوی و بای بەهێز بووەتەوە، لەكاتێكدا بارانێكی بەهێز لە ئاكامی باهۆزەكەدا ناوچەكەیانی گرتووەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە ژمارەیەك پرد داڕماون، چەندین درەخت كەوتوون و ڕێگاكانیان گرتووە، لانیكەمی كەشتییەكیش نقوم بووە، باهۆزەكە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی بەرزی دەریا، هەموو ئەمانە پڕۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنی دژواركردووە.

بەرپرسانی ناوخۆیی ژمارەی قوربانیان بە زیاتر لە 100 كەس دەخەمڵێنن، بەڵام ئاژانسەكە دەڵێت لە ژمارەی دروستی قوربانیان دڵنیانییە.

پێشتر ئاژانسی كەشناسیی ئەندۆنیسی ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ باهۆزی سیرۆجا دەریای ساڤۆ-ی لە باشووری ڕۆژئاوای دورگەی تیمۆر گرتووەتەوە.

هۆشداریشیدا لە بارانی زۆرتر و ڕودانی شەپۆل و بای بەهێز.

س: RT

بابەتی پێشتر

کەسێکی بیانی دەستگیرکرا کە 22 هەزار دۆلاری لە ماڵێکی سلێمانی بردبوو

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
Total
0
Share