سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك هاوشێوەی ساڵانی دیكە بەرێوەدەچن و پابەندی هیچ بڕیارێك نابین كە كات بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكان دیاریبكرێن و سنووردار بكرێن”.
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ كە بۆنەیەكی نەتەوەییە، یادی دەكەینەوە و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن”.
ئاماژەی بەوە كرد، هەر بڕیارێك دەربكرێت بۆ سنوورداركردنی ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك پابەندی نابین و ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن.
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی جەختیكردەوە، “هەموو ساڵێك یادی جەژنی نەورۆز لە كەركوك بەڕێوەچووە و ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دیكە ڕێوڕەسم و بۆنەكانی نەورۆز لە كەركوك ئەنجامدەدرێن و سنووردار ناكرێن”.
بەپێی نوسراوێكی ڕاكان جەبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت مۆڵەتی سێ كاتژمێری بۆ ئاهەنگی نەورۆز داناوە و نابێت دروشمی نەتەوەیی لەو ڕۆژەدا بەكاربهێندرێن.