دوای خنکانی ژنێکی کورد لە ئیجە نۆ کۆچبەر ڕزگارکران

شەوی ڕابردوو یەختێکی کۆچبەران کە 10 کۆچبەری هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی ئیزمیرەوە لە تورکیا بەڕێکەوتووە بۆ ئیتاڵیا، بەڵام کەشوهەوا یارمەتیدەر نەبووە بۆ گەیشتنی یەختەکە و دوای ژێرئاوکەوتنی ژنێکی کورد خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو ژنە کوردە خەڵکی هەرێمی کوردستانە و ناوی (دیلان یوسف)ـە و تەرمەکەی لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی ئیزمیرەوە دەرهێنراوە.

دوای خنکانی ئەو کۆچبەرە کوردە، پۆلیس توانیویەتی 9 کەس لە ئاوەکەدا ڕزگاربکات و بگوازێتەوە.

کۆچبەرانی کورد بەهۆی نائومێدبوونیانەوە، لە ڕێگای نێوان بیلاڕوسیا – پۆڵەندا، جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ ڕێگای ئاویی نێوان تورکیا – ئیتاڵیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاڤە حیکمەت: بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنین

لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا، پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنن. ئەم پڕۆژەیە…
Total
0
Share