سەڵاحەدین بەهادین: دەستێوەردانی دەرەكی ڕێگرە لە ڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد

سەڵاحەدین بەهادین

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەستێوەردانە دەرەكیەكان بە ڕێگر لەبەردەم چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد ناودەبات.

سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەستەوەستانن لە ئاست چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكان جا چ كێشەی سیاسی بێت یان ئابوری، دەستێوەردانە دەرەكیەكانیش ڕێگرە لەوەی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم چارەسەربكرێت یان لەگەڵ بەغداد ڕێككەوتن بكرێت.

وتیشی، “جیاوازییەكی زۆریش لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا دروست بووە كە دەسەڵات بەرپرسە لێی و بێباكە و نایەوێت جیاوازییەكان كەم بكاتەوە و كێشەكان چارەسەربكات”.

لێدوانەكەی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو لەكاتێكدایە سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و سووربوونی حكومەتی ناوەند لەسەر ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوت و ئامادەییان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم، بەرپرسانی پارتی وێرای شكستیان لە دۆسیەی نەوت، باس لە غازی سروشتی و هەوڵی هەناردەكردنی بۆ دەرەوە دەكەن.

لەكاتێكدا شاندی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكەی دادگا و ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوت ڕوویان لە بەغداد كرد، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی هەناردەی غازی سروشتی و چەند پرسێكی دیكە دوو سەردانی بۆ توركیا و بەریتانیا ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێكی دیكە ڕێگریی لە گواستنەوەی زیندانیانی شیلادزێ كرا بۆ زیندانی گەورانی هەولێر

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، ئاسایشی گشتی جارێكی دیكە ڕێگریی كردووە لەوەی كە زیندانیانی شێلادزێ بگوازرێنەوە زیندانی گەورانی…
Total
0
Share