سلێمانی.. هەوڵی هێرشێكی خۆكوژی لە مانگی ڕەمەزاندا پوچەڵكرایەوە

دیمەنێك لە هەڵمەتە هاوبەشەكە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەهاوكاریی ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی داعشیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆكوژی لە مانگی ڕەمەزاندا پوچەڵكردەوە، وەك ئەوەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكردووە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە بۆسەیەكی هەواڵگریدا هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی هەوڵی باندەكانی داعشیان بۆ ئامادەكاری هێرشێكی خۆكوژی پوچەڵكردووەتەوە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاشكراشیكردووە، باندەكە نیازیانبووە هێرشەكە لە “مانگی ڕەمەزان”دا ئەنجامبدەن، بەبێ ئەوەی شوێنی ئەنجامدانەكەی بەپێی پلانەكە ڕوونبكاتەوە.

لە هەڵمەتێكی دیكەدا كە پێدەچێت پەیوەندی بە بۆسەكەی سلێمانییەوە هەبێت، دوو خۆكوژی غەیرە عێراقی و كەسێكی عێراقی كە ئەركی گواستنەوەیانی ئەنجامداوە، لە كەركوك دەستگیركران، لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاشكرایكردووە.

دەشڵێت، دەستگیركردنەكەیان پاش چاودێری و بەدواداچوونیان بووە لە سنوورەوە تا شوێنی ڕادەستكردنیان لە كەركوك.

 

 

بابەتی پێشتر

ئێران "فەرماندەیی پاسەوانی شۆڕشگێڕی ئەتۆمی"ی دامەزراند

بابەتی دواتر

نەوت بەڕێژەی 8% دابەزی و گەیشتە خوار 100 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share