بەهۆی بۆردومانكردنی سنووری برادۆستەوە شوانكارێك گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سنووری برادۆست بۆردومان كرا و بەهۆیەوە شوانكارێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، بە چڕیی سنووری برادۆست بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە شوانكارێك لە سنووری مێرگەحەوش لە برادۆست گیانیلەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شوانكارەكە ناوی بەدیح كەمال محەمەدە و خەڵكی گوندی ئاكوانە، تەرمەكەی بۆ سیدەكان دەگوازرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share